کەسایەتیی گۆشەگیر ئەو مرۆڤە سارد و تەنهایەیە کە هیچ حەز و ئارەزوویەکی بۆ تێکەڵاوی، هاوڕێیەتی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی نییە و پێی خۆشە هەمیشە لە سێبەری تەنهاییدا بژی. بێبەشە لە دەربڕینی هەستە سۆزدارییەکان و زۆر بە زەحمەت دەبینیت پێبکەنێت یان تووڕە ببێت، چونکە سۆزی لە ئاستی دەوروبەردا سڕ بووە. هەمیشە کار و چالاکییە تاکەکەسییەکان هەڵدەبژێرێت و گرنگی بە ڕای کەس نادات، نەک هەر حەز بە خەڵک ناکات بەڵکو بێباکە لە ستایش یان ڕەخنەی ئەوانی تر و پێی وایە ژیان لەناو بازنەیەکی داخراو و دوور لە دەنگەدەنگی جیهان تەنها ڕێگایە بۆ ئارامیی دەروونیی خۆی.