ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای تیۆری دەروونناسی کارل یۆنگ دامەزراوە، کە لە ساڵی ١٩٢١ لە کتێبەکەیدا باسی شێوازەکانی تێگەیشتن و کاردانەوەی مێشکی مرۆڤی کردبوو.

دوای ئەوە، لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا، دوو ژن بە ناوەکانی کاترین کوک بریگز و کچەکەی ایزابێل بریگز مایەرز کە توێژەر و لایەنگری ئەو تیۆرییە بوون، دەستیان کرد بە پەرەپێدانی و یەکەم فۆرمی تاقیکردنەوەکەیان لە ساڵی ١٩٤٣ بڵاوکردەوە بە مەبەستی یارمەتیدانی خەڵک بۆ ناسینی جیاوازییەکانی نێوان ڕەفتاری مرۆڤەکان و دۆزینەوەی ئەو کارەی کە لەگەڵ سرووشتی دەروونییاندا گونجاوە.