سایکۆپات بە کوردی واتە “تێکچووی کەسایەتیی دژە-کۆمەڵ”. ئەمە نەخۆشییەکی دەروونی نییە کە مرۆڤ تێیدا دەروونی تێکبچێت، بەڵکو جۆرێکە لە شێوان و ساردیی ڕەفتار کە لە بنەڕەتەوە لەگەڵ سروشتی مرۆڤدا دەجەنگێت.

مرۆڤی سایکۆپات وەک پەیکەرێکی جوانە کە لە ناوەوە پڕە لە ساردوسڕی؛ ڕووکەشێکی زۆر سەرنجڕاکێش، قسەخۆش و فێڵباز خۆی نیشان دەدات، بەڵام لە پشت ئەم ڕووپۆشە درۆینەیەوە هیچ ویژدان، بەزەیی یان هەستێکی مرۆڤایەتی بوونی نییە.

لە ژیانی ڕۆژانەدا، ئەم کەسانە دەتوانن لە پێگەی جیاوازدا بن؛ هەندێکیان سەرکردەی کاریزماتیکن یان بازرگانی زیرەکن کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان، بە ئاسانی هەست و مافی کەسانی تر پێشیل دەکەن و حیساب بۆ ئەوانی تر ناکەن. نموونەیان ئەو کەسانەن کە زۆر بە ئاسانی درۆ دەکەن، دڵی خەڵک دەشکێنن، بەڵام تەنانەت بۆ یەک چرکەش هەستی پەشیمانی و تاوان نایانگرێتەوە.

بۆ ئەوەی وێنەکە تەواو بێت، دەتوانین بڵێین سایکۆپات ئەو کەسەیە کە تەنها و تەنها خۆی بەلاوە گرینگە و مرۆڤەکانی دەوروبەری وەکو نێچیرێک دەبینێت بۆ گەیشتن بە چێژەکانی خۆی کە هەمیشە کوشتن بەشێک بووە لە چێژ وەرگرتنی ئەو.