فۆبیا ترسێکی توند و نالۆجیکی بەردەوامە لە شتێک یان دۆخێک کە لە ڕاستیدا مەترسییەکی ئەوتۆی نییە، بەڵام کەسەکە لە کاتی بەرکەوتن پێیدا تووشی دڵەڕاوکێی نائاسایی دەبێت و ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات و هەوڵدەدات بە هەموو شێوازێک خۆی لەو شتە بەدور بگرێت. ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کار و ژیانی ڕۆژانەی دروست دەکات و پێویستی بە چارەسەری دەروونی هەیە.