کەسایەتیی سنووردار یان هەڵچوو کە لە پزیشکی دەروونیدا پێی دەوترێت کەسایەتیی ناگیرساو یان ناجێگیر، ئەو مرۆڤەیە کە لە ژیانی سۆزداری و ڕەفتاریدا لە خاڵێکی جێگیردا ڕاناوەستێت و تووشی توندترین گۆڕانکاریی دەروونی دەبێت؛ بۆ نموونە لە چرکەیەکدا زۆر خۆشەویست و نزیکە و لە چرکەی دووەمدا بەبێ هۆکارێکی قورس دەبێتە دوژمنێکی سەرسەخت. هەمیشە ترسی قووڵی لە فڕێدان و تەنهایی هەیە، هەڵسوکەوتی شێواوانەی هەیە و لە ڕووی سۆزدارییەوە وەک ئاگرێک وایە کە بە ئاسانی دەسوتێت و کەسانی دەوروبەریش دەخاتە دۆخێکی سەختەوە، چونکە هەست و ڕەفتاری لە دۆخێکی جێگیردا نەماوە و هەمیشە لە نێوان دوو جەمسەری تونددا دەسوڕێتەوە.